بۆری نەوتی عێراق-سوریا کارا دەکرێتەوە

عێراق رایگەیاند، شاندێکی ڕەوانەی دیمەشقی پایتەختی سوریا کردووە بۆ تاوتوێکردنی چەندین بابەتی جیاواز لەوانە بوژاندنەوەی بۆری نەوتی عێراق کە نەوت لە سوریاوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست.
لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە راگەیەندراوە کە شاندەکە بە سەرۆکایەتی حەمید ئەلشاتیری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسە ستراتیژییەکانی وەک هاوکاری وزە، ئاسایشی سنوورەکان، هاوکاری لە شەڕی دژی تیرۆر، پەرەپێدانی بازرگانی و هەناردەکردنی نەوت، چوونەتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
باس لەوەشکراوە، شاندەکە لە بەرپرسانی باڵای فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتەکانی نەوت و بازرگانی و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان پێکهاتووە.
دەستنیشان کرا، شاندەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری رووسیا و بەرپرسانی دیکەی وڵات دەبێتەوە.
هەروەها باس لەوە کرا، لە کۆبوونەوەکاندا باس لە گواستنەوەی نەوتی عێراق دەکرێت بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگەی بۆرییەوەیەک کە بە ناو خاکی سوریادا تێدەپەڕێت.
هەروەها جەخت کرایەوە کە سەردانەکە پاڵپشتی سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات و سەقامگیری سوریا گرنگییەکی ژیانی هەیە بۆ ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خزمەتگوزاری تەندروستی بەپەلەی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس ٥١٦ کەس بریندار بوون.
شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ دانوستانی فراوان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی ئەسیر گەشتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
قەناسبەدەستانی قەسامی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجام دایەوە.
لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لانیکەم ١٩٥ کەس بریندار بوون.